وشكبوونی پێستی دەوری دەم

وشكبوونی پێستی دەوری دەم
وشكبوونی پێستی دەوری دەم لە هەر تەمەنێكدا دەبینرێت و بە شێوەی سووتانەوە و پەیدابوونی تفری پێست خۆی دەنوێنێت، هەندێك جاریش بە شێوەی سووربوونەوە. قڵیشانی لێو Chapped lips لەبەر زوو زوو تەڕكردنی لێو بە زمان دەبێتە هۆی وشكبوونی پێستی دەوری لێوەكان. هۆكارە باوەكانی تری وشكبوونی پێستی دەوری دەم ئەمانەن: هەوكردنی چەوریی پێست Seborrheic dermatitis كە بریتییە لە هەوكردن بە تێكەڵبوونی چەوری و كەڕوو، ئەم حاڵەتە زیاتر لەبەر گۆڕانی كەش لە كەسانی خاوەن پێستی چەوردا روودەدات، هەستەوەری پێست پاش بەركەوتنی راستەوخۆ بە ماددەی كیمیایی جیاواز، بەساڵاچوون هۆكارێكی سروشتییە بۆ وشكبوونی پێست بەتایبەتی لە كەسانی پاش تەمەنی 65 ساڵی كە لە شوێنی سارد و وشكدا دەژین، هەوكردنی گۆشەكانی دەم Angular cheilitis كە زۆرجار دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لەكاتی كردنەوەی دەمدا، كەشی سەخت بەتایبەتی كەشی سارد و كەم شێدار یان بەركەوتنی دەموچاو بە بای بەهێز بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی دەردانی چەوری پێست و وشكبوونی.
Top