دەبێ جلوبەرگ بۆ هەر شوێن و كاتێك جیاواز بێت، واتە كاتێك جلێك لەبەر دەكەی بۆ ئاهەنگێك، یان كاتێك سەردانی بازاڕێك دەكەی، تەنانەت جلی چوونە دەوام و شوێنی كاركردنیشت تایبەتمەندی خۆیان هەیە. جلی دەوام دەبێت جلێكی رێك و پۆشتە بێ، چونكە شوێنی فەرمی و شتی رێكە، بۆیە دەبێ جلێكی شیكت لەبەر بێت و جێگەی سەرنجی هەمووان بێت. جلی فەرمی و دەوام، دەكرێ لە رەنگی دیاریكراو و هەروەها سادە و ساكار بێ، واتە لە ئێكسسواری رەنگاوڕەنگ بە دوور بێت، مۆدە باوەكانی جلی دەوام، زیاتر چاكێت و پانتۆڵە، هەندێ لە كچانیش حەز بە جلی مۆدە دەكەن، بەڵام وا جوانە زیاتر جلوبەرگی ئاسایی و ئەوەندە زەق نەبێت كە لە كاتی دەوام و كار كردن سەرنجی دەوروبەر رابكێشێت.