كۆندومی ئافرەت

كۆندومی ئافرەت
كۆندومی ئافرەت Female condom ساڵی 1992 كەوتە بازاڕەوە، لە ماددەیەكی پلاستیكی نەرم دروستكراوە كە لەگەڵ شێوەی زێدا دەگونجێت و رێگە لە گەیشتنی تۆواو بە منداڵدان دەگرێت. سوودەكانی كۆندومی ئافرەت: خۆپاراستن لە گواستنەوەی نەخۆشی، یان هەوكردنەكان، لەوانەشە كە رۆڵی هەبێت بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان Cervix، بە پێچەوانەی كۆندومی پیاو ئەگەری كونبوون، یان دڕانی كۆندومی ئافرەت زۆر كەمە. بەكارهێنانی كۆندومی ئافرەت تا رادەیەكی زۆر ئاسان و سەلامەتە و هیچ كاریگەرییەكی نێگەتیڤی نییە بۆ سەر تەندروستی گشتی و كۆئەندامی زاوزێی ئافرەت، هەروەها نابێتە ئەگەری هەستەوەری، یان سووتانەوە، بەڵام نرخەكەی بە بەراورد لەگەڵ كۆندومی پیاو گرانترە.لەگەڵ ئەگەری خزینی ئەڵقەی دەرەوەی كۆندوم بۆ ناو زێ كە دەبێتە هۆی سەرنەكەوتنی كرداری رێگرتن لە دووگیانی. پاش بەكارهێنانی كۆندومی ئافرەت بۆ رێگرتن لە دووگیانی، رێژەی سەرنەكەوتن دەگاتە نزیكەی 5%.
Top