یەكەم نیشانەی كلۆربوونی ددان

یەكەم نیشانەی كلۆربوونی ددان
كلۆربوونی ددان هۆكاری راستەوخۆی ئازاری ددانە و گەلێك جار بە دەرهێنان یان ونكردنی ددانێك یان پتر كۆتایی دێت. بەكتریا ماددەی ترش لەم چینەدا بەرهەم دێنێت كە چینە رەق و بەهێزەكەی ددان واتە عاج Enamel دەڕوشێنێت و چاڵی بچووك Cavity دروست دەكات كە هۆكارە بۆ ئازار لەكاتی خواردنی شیرینی و خۆراكی گەرم یان سارد. ئەمەش یەكەم نیشانەی كلۆربوونە و ئەلارمێكی راستەقینەیە بۆ سەردانی دكتۆری ددان. بە هەموو رێگەیەك هەوڵ بدە كە ددانە سروشتییەكانت لەدەست نەدەیت، بۆ خۆپاراستن لە كلۆربوونی ددان: بەلای كەم هەر 12 كاتژمێر جارێك ددانەكانت بشۆ، بە پێی سروشتی پووكت جۆری فڵچە هەڵبژێرە، بۆ نموونە فڵچەی رەق بۆ پووكی بەهێز، فڵچەی نەرم بۆ پوكی لاواز و هەستیار، بە گوێرەی مەعجون ددانیشەوە ئەو جۆرە هەڵبژێرە كە مادەی فلۆرایدی Fluoride تێدایە، مەعجونی پزیشكی تەنیا بە پێی رێنمایی دكتۆری ددان بەكاربێنە، با خۆراكت هاوسەنگ و باڵانس بێت، هەر كە هەستت بە ئازاری ددان كرد، زوو سەردانی پزیشكی ددان بكە، بە شێوەیەكی دەوری ساڵانە جارێك سەردانی پزیشكی ددان بكە.
Top