ئایا بەردەوام هەست بە گەرما دەكەیت
ئەم هەنگاوانە سوودیان هەیە بۆ كەمكرنەوەی هەستكردن بە گەرما: زیاد خواردنی سەوزە و میوە، دڵنیابە لەوەی كە خۆراكی رۆژانەت 1000 ملگم كالیسیۆم و بڕی باشی ڤیتامین D دابین دەكات، خواردنەوەی بڕی زیادی ئاو، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس وەكو مەشقی وەرزشی و خۆخاوكردنەوە Relaxation، دووركەوتنەوە لە خواردنی تیژی، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوە ئەلكهولییەكان، پشكنین بۆ ئاستی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی و چارەسەركردنی هەر گرفتێكی پەیوەست، چارەسەری هۆرمۆنی لە ژێر چاودێری پزیشك بۆ حاڵەتی وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە.
