هۆكار و چارەسەری وشكبوون و قڵیشانی پێ

هۆكار و چارەسەری وشكبوون و قڵیشانی پێ
وشكبوون و قڵیشانی پێستی پێ Cracked Feet حاڵەتێكی باوە، چونكە پێ لە هەموو بەشێكی لەش زیاتر دەكەوێتە ژێر فشار لە ژیانی رۆژانەدا. بایەخ نەدان بە پێ هۆكارە بۆ قڵیشانی پێستی پێ بەتایبەتی پاشنەی پێ، هۆكارە هاندەرەكانی تر بریتین لە: زۆر مانەوە لە گەرماوی گەرمدا، بەكارهێنانی سابوونی بەهێز، چەورنەكردنی پێ لە كەشی سارددا، زیاد بەركەوتن بە تیشكی خۆر، نزمیی رێژەی شێداری ناوماڵ، هەندێك نەخۆشیی پێست، پیربوون. نیشانەكانی تر كە هاوكاتن لەگەڵ وشكبوون و قڵیشانی پێستی پێ ئەمانەن: زبربوون و سووربوونەوەی پێست، پەیدابوونی تفری پێست، قڵیشانی گەورە كە دەبێتە هۆی ئازار، هەموو ئەم نیشانانە لە مانگەكانی زستاندا زەقتر و سەختتر دەبن. بۆ چارەسەركردنی قڵیشانی پێستی پێ، سەرەتا چەند هەنگاوێك لەماڵەوە پەیڕەو بكە وەكو: بەكارهێنانی بەردی تایبەت Pumice stone بۆ رنینی پێستی پێ، بەكارهێنانی مۆمی پارافین Paraffin wax، دانانی پێیەكان لەناو سركەی سپی بۆ ماوەی 10- 15 خولەك هەفتانە 3 جار، بەكارهێنانی گلیسرین یان شیرەی لیمۆ. ئەگەر هەموو ئەم هەنگاوانەی ماڵەوە بێ ئەنجام بوون، ئەوسا پێویست بە چارەسەركردن لە لای پزیشك دەكات.
Top