پەنیر Cheese سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ پرۆتین، كالیسیۆم، زینك، فۆسفۆر، هەروەها ڤیتامینەكانی A، B2، B3، B12، K2، D. پەنیر گرنگە بۆ گەشە و ددان و پاراستنی ئێسك لە پووكانەوە. خواردنی پەنیر لە درەنگانی شەو هۆكارە بۆ خەونی سەیر و سەمەرە. خواردنی جۆری جیاوازی پەنیر لە درەنگانی شەو، یان پێش نووستن خەونی جیاوازی لێدەكەوێتەوە بە پێی جیاوازی لە رێژەی هەندێك لە پێكهاتەكانی پەنیردا. شیكردنەوەی زانستی لەپاڵ ئەم مەسەلەیە ئەوەیە كە پەنیر لەوانەیە چەندین جۆری كەڕوو لەخۆبگرێت كە ئەم كاریگەرییە پەیدا دەكەن، هەروەها پەنیر ماددەی تایرامین Tyramine لەخۆدەگرێت كە وەكو گەیێنەری نێوان دەمارەكان كاردەكات. بۆیە بەر لەوەی بڕیار بدەیت كە شەو پەنیر بخۆیت، واباشترە دوو جار بیر بكەیتەوە.