هەڵخستنی جل یان قوماش لەسەر هەر شتێك لەناو ماڵدا، یان لەسەر گەرمكەرەوەی هەڵمی، یان هەر گەرمكەرەوەیەكی تردا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شێداری Humidity ناوماڵ تا 30%. هەڵخستنی چەند پارچەیەك جل لەناو ماڵدا لەوانەیە كە ببێتە هۆی بەهەڵمبوونی نزیكەی 2 لیتر ئاو كە دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی پیسكارە بایۆلۆژییەكان لە هەوای ناوماڵ و لەسەر روو و قوژبنەكانی ناوماڵدا وەكو كەڕوو Fungus، كەڕەكیفە، بەكتریا، ڤایرۆس كە كاریگەری خراپ دەكەنە سەر كۆئەندامی هەناسە بە شێوەی هەوكردنی شانەی سییەكان بەتایبەتی لەو كەسانەی كە نەخۆشی رەبویان هەیە یان سيستمی بەرگری لەشیان لاوازە وەكو منداڵ و بەساڵاچووان، هەروەها تووشبووان بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، بۆ نموونە نەخۆشی شەكرە. هەروەها پیسكارە بایۆلۆژییەكان دەبنە هۆی گرفت لە نووستندا، لەگەڵ هەستكردن بە ناڕەحەتی و سووتانەوەی چاو، زیادبوونی ئەگەری هەستەوەری چاو و كۆئەندامی هەناسە، هەناسەتەنگی، ناڕەحەتی لە لووت و قوڕگدا.