گۆڕان لە مەزاجی پیاودا

گۆڕان لە مەزاجی پیاودا
گۆڕان لە هاوسەنگی هۆرمۆنەكان بە تێپەڕبوونی كات لە لەشی پیاودا وەكو ئافرەت روودەدات، بۆیە لەگەڵ بەتەمەنداچووندا پیاو زیاتر رووبەڕووی گۆڕانی مەزاج Mood Swings دەبێتەوە. دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە لەشی پیاو لەگەڵ بەساڵاچووندا لەپاش 30 ساڵیدا دەستپێدەكات و دەبێتە ئەگەری گۆڕانی مەزاج، بەڵام لە تەمەنی بچووكتر لە 30 ساڵ گۆڕانی مەزاج هۆكاری دەروونی دیكەی لەپاڵە بەتایبەتی خەمۆكی و گرفتی دووجەمسەرە Bipolar disorder. بەگشتی لەپاش تەمەنی 15 ساڵیدا، لەوانەیە كە هەڵبەزین و دابەزینی توند یان كۆنترۆڵ نەكراوی مەزاج لە پیاودا پەیوەندی بە خەمۆكی قووڵەوە هەبێت. پشكنینی ئاستی تێستۆسیترۆن لە تەمەنی ناوەڕاستدا بۆ هەموو پیاوێك گرنگە، چونكە ئاستی نزمی تێستۆستیرۆن جگە لە گۆڕینی مەزاج گەلێك كاریگەری تری هەیە وەكو: زیادبوونی چەوری لەش، كەمبوونەوەی بارستایی و هێزی ماسوولكەكان، زوو ماندووبوون، خەوزڕان، كەمبوونەوەی توانای تەركیز، كەمبوونەوەی ئارەزووی سێكسی، نەزۆكی، پووكانەوەی ئێسك.
Top