ئەم تێكەڵەیە بخۆ بۆ رزگار بوون لە لاوازی

ئەم تێكەڵەیە بخۆ بۆ رزگار بوون لە لاوازی
زۆربەی كات مرۆڤەكان هەوڵدەدەن كێشیان دابەزێنن و لە قەڵەوەی رزگاریان بێت بەڵام بە پێچەوانەوەكەشی ئەوانەی لاوازن ئارەزووی قەڵەو بوون و رێكی لەشیان دەكەن بەهەمان شێوەی تووشی نیگەرانی و نارێكی جەستە دەبن.
لاوازییش زیانی و كێشەی زۆری هەیە و لەهەمان كاتیش جوانی روخسار و لەش دەشێوێنێت بۆیە ئەوانەی تووشی لاوازی دەبن هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان خۆیان چارەسەر بكەن.
چەند پێكهاتەیەكی خۆراك هەیە وەكو (هەنگوینی رەش، نان، ئاو، رۆن) تێكەڵ دەكرێت بەكاردەهێرێت، بۆ دەرباز بوون لە لاوازی.
شێوازی دروست كردنەوەی.
رۆنەكە دەخیتە سەر ئاگر تا بە باشی گەرم دەبێت دواتر هەنگوینی رەشی لەسەر دەكەی ئینجا ئاوی لەسەردەكەی، باش تێكەڵی دەكەی تاوەكو شەربەتی لێدێت ئینجا نانەكە بە پارچەی قەبارەی مام ناوەند لەناو قاپێك دەكەی و گیراوەكەی بەسەر دەكەی و بەگەرمی دەخۆی. پێوستە ئەم خواردنە لە هەفتەیەكە چەند جارێك بخورێت، چونكە وا دەكات هەمیشە گەدەت ئارەزووی خواردنی هەبێت و هەست بە برسیەتی بكەی و بەوجۆرەش لە لاوازی رزگارت دەبێت.



سەرچاوە/nmisr
Top