بۆچی لە زستاندا زیاتر دەخۆین؟

بۆچی لە زستاندا زیاتر دەخۆین؟
زۆربەمان لە وەرزی زستاندا توانای كۆنتڕۆڵكردنی ئارەزووی خواردن لەدەست دەدەین بەتایبەتی خواردن و خواردنەوە گەرمەكان. دڵتوندی زستان كە هەندێك جار دەبێتە خەمۆكی زستان Winter depression لە گەلێك كەسدا بەدی دەكرێت كە وایان لێدەكات حەزیان زیاتر بچێتە خۆراكە كاربۆهیدراتییەكان وەكو هەویركاری و كێك و شیرینی بەتایبەتی لە شەوە ساردەكاندا، لەوكاتەی كە چەندان لێكۆڵینەوە جەخت لەمە دەكەنەوە كە بە خۆراكی پڕ وزە و چەور مێشك هەستكردن بە خۆشی پەیدا دەكات بەتایبەتی بۆ كەسانی تووشبوو بە خەمۆكی زستان. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە لە رۆژە سارد و تاریكەكانی زستاندا كە هەور چڕ و رەشە، ئەوا وەكو پێویستێكی بایۆلۆژی لەش ئارەزووی خواردنی زیاد دەبێت و وا لە زۆربەمان دەكات كە زیاتر بخۆین، بۆ نموونە پێوانەی وزەی زیادی رۆژانە بە تێكڕایی دەگاتە 100 كالۆری یان زیاتر كە هاوكاتە لەگەڵ خێرا خواردن كە ئەمەش وامان لێدەكات درەنگتر هەست بە تێربوون بكەین، دەرەنجام بڕی زیاتری خۆراك دەخۆین، بۆیە ئەمە لەگەڵ كەمبوونەوەی مەشقی وەرزشی و جووڵە لە وەرزی زستاندا لە هەندێك كەسدا دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش.
Top