ئامۆژگاری بۆ رۆزگار بوون لە ناشرین بوونی پێستی لەش دوای دابەزاندنی كێش

ئامۆژگاری بۆ رۆزگار بوون لە ناشرین بوونی پێستی لەش دوای دابەزاندنی كێش
هەمیشە ئەوانەی كێشێكی زۆر لە لەشیان دادەبەزینن تووشی چرچ بوونی پێست دەبن بەتایبەت لە ناوچەی كەرش و رانەكانی، چەند هەنگاوێك هەیە پێوستە جێبەجێبكرێت بۆ ئەوەی رزگارت بیت لە چرچ و شلی و ناشرینی بوونی پێستی لەش.

1- پەلە نەكردن لە دابزاندنی كێش
كێش بە پەلە دامەبزێنە چونكە سوتاندنی چەوری پێوستی بەكاتێكی زۆرە بۆیە ئەگەر هاتوو لەماوەیەكی زوو ئەو چەوریە لەژێر پێست تواوە ئەوە پێستەكە تووشی چرچ و لۆچ دەكات، بەڵام وەرزشكردن بۆ ماوەیەكی زۆر وادەكات پێستەكەش بچێتەوە قەبارەی ئاسایی خۆی لەگەڵ سوتاندنی چەوریەكە. بۆیە وا باشترە هەفتەی یەك كیلۆ بە وەرزش كرد لە كێشت كەم بكێتەوە.
2- پارێزگاری لە تەری پێست بكە
ئاو كلیلی سەرەكیە بۆ پارێزگاری كردنی پێست و مانەوەی بە نەرمی، گرینگە رۆژانە نزیكەی دوو لتر ئاو بخورێتەوە .
3- خواردنی گونجاو بخۆ
پێویستە ئەو خواردنانە بخورێت كە دەوڵەمەندە بە مادەی كولاجین ئیلاستین چونكە ئەو دوو مادەیە هەمیشە پاریزگاری لەوشك بوونی پێست دەكەن و لە دوور بوونەوە لە شل بوونی پێست رۆڵ دەبینن لەگەڵ ئەوەشدا پریەتی لە پرۆتین وەكو خۆراكەكانی شیر و شەوزە و میوە بەهەموو جۆرێكەوە لەگەڵ ماسی و پاقلەمەنیەكان، هەروەها پێوستە رۆنی زەیتون بەكاربێت، هەروەها رۆژانە پێوستە 100 تا 200كالۆری بخورێت وەكو سەرچوەی پرۆتین راستەوخۆ دوای راهینان و وەرزشكردن.
4- وەرزش كردنی بەردەوام
ئاگاداری بەرنامەی وەرزشكردنت بە چونكە ئەوە ئامانجی دابەزاندنی كێشەكەتە بۆیە نابێت ئەو هەڵەیە بكەی وەرزش جێبێلت و ماوەیەكی تر بگەرێتەوە سەر وەرزشكردن چونكە ئەمە زیان بە پێستی لەش دەگەینێت بۆیە هەوڵدەلە هەفتەیەكە سێجار وەرزش ئەنجام بدەی.



سەرچاوە/gadyd
Top