ئامۆژگاری بۆ رۆزگار بوون لە ناشرین بوونی پێستی لەش دوای دابەزاندنی كێش
1- پەلە نەكردن لە دابزاندنی كێش
كێش بە پەلە دامەبزێنە چونكە سوتاندنی چەوری پێوستی بەكاتێكی زۆرە بۆیە ئەگەر هاتوو لەماوەیەكی زوو ئەو چەوریە لەژێر پێست تواوە ئەوە پێستەكە تووشی چرچ و لۆچ دەكات، بەڵام وەرزشكردن بۆ ماوەیەكی زۆر وادەكات پێستەكەش بچێتەوە قەبارەی ئاسایی خۆی لەگەڵ سوتاندنی چەوریەكە. بۆیە وا باشترە هەفتەی یەك كیلۆ بە وەرزش كرد لە كێشت كەم بكێتەوە.
2- پارێزگاری لە تەری پێست بكە
ئاو كلیلی سەرەكیە بۆ پارێزگاری كردنی پێست و مانەوەی بە نەرمی، گرینگە رۆژانە نزیكەی دوو لتر ئاو بخورێتەوە .
3- خواردنی گونجاو بخۆ
پێویستە ئەو خواردنانە بخورێت كە دەوڵەمەندە بە مادەی كولاجین ئیلاستین چونكە ئەو دوو مادەیە هەمیشە پاریزگاری لەوشك بوونی پێست دەكەن و لە دوور بوونەوە لە شل بوونی پێست رۆڵ دەبینن لەگەڵ ئەوەشدا پریەتی لە پرۆتین وەكو خۆراكەكانی شیر و شەوزە و میوە بەهەموو جۆرێكەوە لەگەڵ ماسی و پاقلەمەنیەكان، هەروەها پێوستە رۆنی زەیتون بەكاربێت، هەروەها رۆژانە پێوستە 100 تا 200كالۆری بخورێت وەكو سەرچوەی پرۆتین راستەوخۆ دوای راهینان و وەرزشكردن.
4- وەرزش كردنی بەردەوام
ئاگاداری بەرنامەی وەرزشكردنت بە چونكە ئەوە ئامانجی دابەزاندنی كێشەكەتە بۆیە نابێت ئەو هەڵەیە بكەی وەرزش جێبێلت و ماوەیەكی تر بگەرێتەوە سەر وەرزشكردن چونكە ئەمە زیان بە پێستی لەش دەگەینێت بۆیە هەوڵدەلە هەفتەیەكە سێجار وەرزش ئەنجام بدەی.
سەرچاوە/gadyd
