ئافرەتانی دووگیان بەو جۆرە بەخەون

ئافرەتانی دووگیان بەو جۆرە بەخەون
زۆر جارئافرەتی دووگیان تووشی هێلاكی زۆر دەبن لەكاتی خەوتن بۆیە پێوستە گرینگترین زانیاریەكان جێبەجێبكات لەكاتی خەوتن، بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەكی تەندروست پیشووبدات و سودی بۆ خۆی و كۆرپەلەكەی هەبێت.

1- پێوستە لەكاتی خەوتن كەش و هەواكەی ژوورەكەی هەوڵبدات زیاتر ئاسایی بێت بۆ ئەوەی هەست بە ئاسودەیی بكەی و هیچ كاریگەریەكەی نەرینی لەسەر كۆرپەلەكە نەبێت چونكە ئەگەر هاتوو لەكاتی خەوتن دایكەكە تووشی باردۆخێكی نەرینی بوو ئەوە كۆرپەلەكەش تووشی نارەحەتی دەبێت.
2- پێوستە ئەو جلەی لەبەری دەكەرێت لەكاتی خەوتن لە لۆكە دروست كرابێت و نەرم بێت چونكە لە ووشك بوونەوەی و عارەق كردنەوە دەیپارێزێت.
3- پێش ئەوەی بخەوێت پێوستە قاچەكانت بە ئاوی گوڵ بشۆریت بەڵام پێوستە ئاوەكە شلتێن بێت و راستەوخۆ بخەوێت و خۆت دووربخێتەوە لە ئاو خواردنەوە بۆ ئەوەی لە ناوەراستی شەوە بەئاگاتان نەهێنتەوە.
4- چەند كاتژمێرێك پێش كاتی دیاری كراوی خەوتنت هەستە بە ئانجامدانی هەندێك جۆرە وەرزشی سوك و چەند جۆرە چاڵاكیەك ئەنجام بدە تا بە ئاسانی بەخەویت.
5- كاتژمێرێك یان نیو كاتژمێر پێش خەوتن كوپێك شیر بخۆرەوە بەڵام نەسارد بێت و نەگەرم لەگەڵ پارچەیەكی نانی ئەسمەر.




سەرچاوە/thqafawe3lom
Top