ئاشكراكردنی رێژەی تووشبووانی بە نەخۆشی شێرپەنجە

ئاشكراكردنی رێژەی تووشبووانی بە نەخۆشی شێرپەنجە
ئەمرۆ سێشەمە 6/1/2015 فەرمانگەی تەندروستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی زانیاری و ئاماری ساڵێ رابردووی لە بارەی كەرتی تەندروستی خستەر روو.

لەو باریەوە بەرێوەبەری فەرمانگەی هەولێر د.سامان بەرزنی رایگەیاند لە ماوەی ساڵێك 56900منداڵ لەدایك بووە، هەروەها لەم ساڵە زیاتر لە چوار میلۆن هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكانی كردوە و چارەسەیان بۆ كراوە.

د.سامان لە بارەی نەخۆشیەكان گوتی" خۆشبەختانە تاوەكو ئەمرۆ هیچ حاڵەتێكی ئیفلیجی لە هەولێر تۆمار نەكراوە و هەڵمەتەكانی دژی سورێژە بەردەوام بووە، لەماوەی چەند ساڵێكە تەنها حەوت حاڵەتی تووشبوو ڤایرۆس هەبووە كە خەڵكی بیانی بوون.

لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجە ئاماژەی بەوەكرد كە تا ئێستا رێژەكەی نەگیشتۆتە ستانداردی جیهانی، لە هەر 200 هەزار كەس 100 كەس تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەیە لەگەڵ ئەوەشدا 15 هەزاركەس تووشبووی شێرپەنجەن.
Top