بۆ دایكانی دووگیان ماست بخۆن باڵای منداڵەكەتان درێژ دەبێت
توێژنەوەیەكی فەرەنسی ئامۆژگاری ئەو ئافرەتانە دەكات كە دووگیانن بەخواردنەوەی كوپێك ماست لە بەیانیان، چونكە بە رێژیەكی زۆر كالسیۆمی تێدایە بۆ گەشەكردنی هێسكە پەیكەری كۆرپەلە .ماست كاردەكاتە سەر درێژبوونی باڵای منداڵ لە تەمەنی گەنجی.
ئەو توێژنەوەیە دڵنیایی دەداتە خانمان پێوستە ماست و پەنیرو شیر لە كۆتایی مانگی شەش بخورێت چونكە گەشەكردن و بەهێز بوونی هێسكی منداڵ لە سكی دایكی سێ مانگی كۆتایەكەی دەستَ پێدەكات بۆیە پێوستی زۆری بە پەرۆتین دەبێت لەو ماوەیە رۆژانە دایك و كۆرپەلە پێوستیان بە هەزار ملیگرام لە كالسیۆم دەبێت، ئەگەر دایك گرینكی بە خواردنی ماست و بەرهەمەكانی نەدات ئەوە لە دایك بوونی كۆرپەلەكەی بە قەبارەی بچووك دەبێت و هێزی بەرگریكردنی لە لەشی كەم دەەبێتەوە.
سەرچاوە/thqafawe3lom.
