مەترسییەكانی دووگیانیی جمك

مەترسییەكانی دووگیانیی جمك
زۆربەی حاڵەتەكانی دووگیانیی جمك یان زیاتر Multiple pregnancy بەدەر نین لە مەترسی. هۆكارە هاندەرەكانی دووگیانیی جمك: بەكارهێنانی هۆرمۆن یان دەرمانی هاندەر بۆ دروستبوونی هێلكۆكە كە دەبنە هۆی ئامادەبوونی پتر لە یەك هێلكۆكە بۆ پیتاندن، پیتاندنی دەرەكی In vitro fertilization لە تاقیگەدا، تەمەنی پاش 35 ساڵی، مەیلی خێزانی، دووگیانبوون ماوەیەكی كەم پاش وازهێنان لە حەبی مەنع. لەوانەیە لە هەر دووگیانییەكدا چەند ئاڵۆزییەكی تەندروستی بۆ دایك یان بۆ كۆرپە یان بۆ هەردووكیان رووبدەن، بەڵام لە دووگیانیی جمك یان دووگیانیی سیانی یان پتردا ئەگەری ئەم ئاڵۆزییانە زیاترە بە بەراورد لەگەڵ دووگیانیی تاك كۆرپەدا، تا ژمارەی كۆرپەكان لە یەك دووگیانیدا زیاتر بێت هێندە ئەگەری ئاڵۆزییەكان زۆر زیاتر دەبێت، بۆ نموونە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ژاراویبوونی دووگیانی preeclampsia، زیادبوونی ئەگەری شەكرەی دووگیانی، لەدایكبوونی پێشوەختە، لەبارچوون Miscarriage، سەقەتیی زگماكی لە كۆرپەدا.
Top