باشیی و خراپییەكانی دەرزیی مەنع

باشیی و خراپییەكانی دەرزیی مەنع
دەرزیی مەنع Contraceptive injection تەنیا جۆرێكی هۆرمۆنی پرۆجێستیرۆن لەخۆدەگرێت، باوترین جۆر بریتییە لە دەرزیی دیپۆ پرۆڤێرا Depo-provera كە هەر 3 مانگ جارێك بەكاردێت، هەروەها دەرزیی نۆریستیرات Noristerat كە هەر 2 مانگ جارێك بەكاردێت. سوودەكانی دەرزیی مەنع: زۆر كاریگەرە، بەكارهێنانی ئاسانە، دەكرێ هەتا لەكاتی شیردانی سروشتیدا بەكاربهێنرێت، كاریگەری ناكاتە سەر لایەنی سێكسی، گرژی و ناڕەحەتی بەر لە دەستپێكی سووڕی مانگانە كەم دەكاتەوە، ئەگەری قورسبوون و ئازاری سووڕی مانگانە كەم دەكاتەوە، لەوانەیە كە رۆڵی هەبێت بۆ خۆپاراستن لە هەوكردنەكانی حەوز بەوەی كە رێگریی دەكات لە گەیشتنی بەكتریا بە ناوپۆشی منداڵدان. خراپی و زیانە لابەلایەكانی دەرزیی مەنع ئەمانەن: گۆڕان لە سووڕی مانگانەدا بە شێوەی ناڕێكبوونی سووڕی مانگانە و درێژبوونی ماوەكەی یان وەستانی سووڕی مانگانە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو كە بەندە بە بەكارهێنانی دەرزیی مەنع بۆ ماوەی ساڵێك یان زیاتر، زیادبوونی كێشی لەش، هەستكردن بە ناڕەحەتی لە مەمكدا، زیادبوونی ئەگەری پەیدابوونی زیپكەی پێست، زیادبوونی ئەگەری پووكانەوەی ئێسك كە پاش وازهێنان لە دەرزی ئێسك ئاسایی دەبێتەوە، هەندێك جار ئازار یان ئاوسان لە شوێنی لێدانی دەرزیدا روودەدات.
Top