بۆ ئەوانەی لە گەورەیی ورگیان بێزارن

بۆ ئەوانەی لە گەورەیی ورگیان بێزارن
هەمیشە گەورە بوونی ورگ دەبێتە هۆی تێكچوونی شێوەی رێكی لەش بۆیە ئەگەر دەتەوەی لە چەوری كەرش رزگارت بێت بە شێوەیەكی خێرا پێوستە ئەو ئامۆگاریانە جێبەجێ بكەیت و یارمەتیت دەدات بۆ گونجاو بوونی جوانی جستەت.

خواردنی فورسكولین لە بەیانیان: فورسكولین ئەوە جۆرە گیایەكە لە گروپی ریحانە كە پونگی پێدەلێن ئەگەر بێتوو لەگەڵ نانی بەیانیان بخورێت ئەوە كاریگەری لەسەر سوتاندنی چەوری دەبێت و بەئاسانی كۆتایی پێ دەهێنت بۆیە یارمەتی دەر دەبێت بۆ بچووكردنەوەی قەیارەی كەرەش كە لەگەڵ لەش بگونجێت.
خواردنەوەی چایی سەوز لەگەڵ گوشراوەی لیمۆ: چایی سەوز دژە ئۆكسیدی تیدایە و هیچ چەوریەكی تیدا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوەیەكی تەندروستە ئینجا لەگەڵ خواردنەوەی گوشراوی لیمۆ هەموو بەیانیەك یان دوای هەر ژەمێكی سەرەكی بخورێتەوە دەبێتە هۆی تواندنەوەی كالۆری لە ناوچەكانی كەرش.
جەنجفیل لەگەڵ بیبەری تیژ : بە سەدان ساڵە جەنجفیل بەكارهاتووە بۆ هەرسكردن، جەنجفیل و بیبەر لەناو ئاوی گەرم تێكەڵ بكرێت پێوستە رۆژانە بەرداخێكی لێبخورێتەوە بۆ تواندنەوەی چەوری ناوچەكانی كەرش.

سەرچاوە/ thaqafnafsak
Top