خەوی سووك، خەوی قورس

خەوی سووك، خەوی قورس
لەكاتی نووستندا، جووڵەی خێرای چاو REM و خەوی بێ جووڵەی خێرای چاو NREM هەر 90 خولەك جارێك بە نۆرە دووبارە دەبنەوە. نزیكەی 75%ی نووستنی شەو بە بێ جووڵەی خێرای چاو دەبێت كە لە 4 قۆناغی زیادبوونی خاوبوونەوەی لەش پێكدێت. قۆناغی یەكەم بریتییە لە خەوی سووك، خەوی قووڵ لە قۆناغی دووەمدا دەستپێدەكات كە هەناسە و لێدانەكانی دڵ ئاسایی دەبنەوە و پلەی گەرمیی لەش دادەبەزێت. قۆناغی 3 و 4 قووڵترین و بەسوودترین قۆناغی نووستنن، لێرەدا هەناسە لەسەرخۆدەبێتەوە، ماسوولكەكان خاودەبنەوە، گەشە و چاكبوونەوەی شانەكان دەستپێدەكات. بەگشتی، گەنجەگان كاتی زیاتر لە خەوی قووڵ و قورسدا دەبن، كەچی بەساڵاچووان كاتی كەمتر لە خەوی قووڵدا دەبن و زیاتر لە خەوی سووكدا دەبن لەكاتی نووستندا. گەلێك هۆكاری پەیوەست بە ستایلی ژیان كاریگەری دەكەنە سەر كوالیتی و سووكی و قووڵی خەودا، بۆ نموونە بەكارهێنانی دەرمان، خواردنەوەی ئەلكهول، بڕ و كاتی وەرگرتنی كافائین(چای یان قاوە)، مەشقی وەرزشی، كار و پیشە، پرخە و نۆرەی هەناستەنگی لەكاتی نووستندا Sleep apnea، سروشتیی ژووری نووستن، باری دەروونی، جینەكان(زگماكی).
Top