گەلێك كەس پێیان وایە كە بەكارهێنانی ژەمێكی بچووكی ئەسپرین Aspirin رۆژانە لە تەمەنێكی دیاریكراودا هەنگاوێكی كاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە جەڵتە یان نۆرەی دڵ. بەڵام لێكۆڵینەوە نوێیەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە هەرگیز وەرگرتنی ئەسپرینی رۆژانە بۆ هەر كەسێك گونجاو نییە، چونكە لەوكاتەی كە بەكارهێنانی یەكجار پێویستە و ئەنجامی باش و بەرچاوی دەبێت، بەڵام بۆ هەندێك كەسی دیكە زیانی لە سوودەكەی زیاترە. پێویستە ئەمە بزانرێت كە ئەسپرین دەرمانە و زیانی لابەلای هەیە، نابێت كەس لەخۆیەوە بەكاری بێنێت، بۆ نموونە 30%ی ئەو كەسانەی كە رۆژانە ئەسپرین بەكاردێنن دوچاری خوێنبەربوون لە كۆئەندامی هەرسدا دەبن. ئەمە سەلمێنراوە كە لە كەسانی تووشبوو بە نۆرەی دڵ، رۆژانە وەرگرتنی 80 یان 100 ملگم ئەسپرین سوودی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نۆرەیەكی تری دڵ لە ئایندەدا بە رێژەی 30%، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دووەم لە ئافرەتدا كەم دەكاتەوە كە لە رابردوودا دوچاری جەلتەیەكی مێشك بووبێت.