ئەم خۆراكانە لەمانگی هەنگوینی بخۆن

ئەم خۆراكانە لەمانگی هەنگوینی بخۆن
مانگی هەنگوینی لە كەلتوری رۆمانیەكانەوە هاتووە، كە بووك و زاوا دوای هاوسەرگیری كردن لەسەر یەك هەنگوین ئاویان تێكەل بەیەك كردوە خواردویانتەوە بۆ ئەوەی ئەو مانگە بە شیرینی ببنە سەر. ئینجا ئەو كەلتورە بۆ هەموو جیهان گوازراوەتەوە، هەر بۆیەش لەلای هەموو كچ و كورێك ئەو مانگە گرینگی تایبەتی خۆی هەیە. لە هەڵبژاردنی شوێن و جل وبەرگ و بۆ ئەوەی بەخۆشترین شێوە كاتەكە بەسەر ببەن.

لێرەوە ئێمە ئامۆژگاریتان دەكەین جۆرەكانی خۆراكی ئەومانگە لەبیر نەكەن، چونكە جستە رووبەرووی كۆمەڵێك گۆرانكاری دەبێتەوە پێوستی بەو جۆرە خۆراكانە هەیە كە سودی ئەرێنی لەسەر خۆت و هاوبەشی ژیانەكەت هەیە، یاخود پیوەندی نێوانتان گەرمتر دەكات، پیوستە ئەم جۆرە خۆراكانە بخورێت وەكو چەرەزات و گوێز كە سودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە هەروەها ئەو خۆراكانەی چاڵاكی بە جستە دەبخشێت وەكو زەنجبیل و زەعتر و ڤانیلاو جیسنگ و سەوزەوات و گیزەر و سپێناخ و هەنار و خۆخ ئەمانە یارمەتی دەرن بۆ زیاد بوونی هۆرمۆنی تستوستیرون لە ژن و پیاو لە هەوكردنیش دەیانپارێزێت.




سەرچاوە/thqafawe3lom
سانە سلیمان عساف
Top