نیوەی ئافرەتان هەوكردنی میزەڕۆیان هەیە

نیوەی ئافرەتان هەوكردنی میزەڕۆیان هەیە
هەوكردنی رێڕەوەكانی كۆئەندامی میزەڕۆ UTI نەخۆشییەكی باوە لە هەردوو رەگەزدا، بەڵام ئافرەت زیاتر لە پیاو دووچاری دەبێت، هۆكارەكەش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی توێكاری كۆئەندامی میزەڕۆ، بۆ نموونە كورتیی بۆڕی میز بە بەراورد لەگەڵ درێژیی بۆڕی میز لە پیاودا. هۆكارە هاندەرەكان بۆ تووشبوون بە هەوكردنەكانی كۆئەندامی میزەڕۆ بریتین لە: قەبزیی درێژخایەن، بەشداریكردن لە مەلەوانگە گشتییەكان، دواخستنی میزكردن، شووشتنی هەڵە لە ئاودەست. زوو میزكردن لەكاتی رۆژ و شەودا، هەستكردن بە ئازار و سووتانەوە لەكاتی میزكردندا Dysuria، ئازار یان ناڕەحەتی لە بەشی خوارەوەی سكدا، گرنگترین نیشانەكانی هەوكردنی میزەڕۆن لە ئافرەتدا. بۆ خۆپاراستن ئەم هەنگاوانە پێویستن: زیاد خواردنەوەی ئاو و شلە، گرنگیدان بە پاكوخاوێنی كۆئەندانی زاوزێ، لەكاتی ئاودەستدا پێویستە كە پاككردنەوە بە ئاراستەی پشتەوە بێت نەك بە پێچەوانەوە، بەتاڵكردنەوەی میزڵدان لەكاتی هەستكردن بە میزكردن لە زووترین دەرفەتدا. بەكارهێنانی دەرمانی دژەژی باشترین رێگای چارەسەركردنە، بەڵام پاش چاندنی میز لە تاقیگەدا بۆ دەستنیشانكردنی جۆری بەكتریا و بەكارهێنانی دەرمانی گونجاو.
Top