دەستپێكی سووڕی مانگانە لە تەمەنێكی بچووكدا

دەستپێكی سووڕی مانگانە لە تەمەنێكی بچووكدا
تەمەنی ئاسایی دەستپێكی یەكەم سووڕی مانگانە Menarche لە زۆربەی كچان لە نێوان -12 13 ساڵیدایە. دەستپێكردنی سووڕی مانگانە لە تەمەنێكی بچووكتر لەوانەیە كە بێ بوونی هۆكارێك رووبدات، لەوانەشە كە نەخۆشی لەپاڵەوە بێت. ئەم حاڵەتە پێویستە كە زوو چارەسەر بكرێت، چونكە لەوانەیە كە چەند ئاڵۆزییەك پەیدا بكات لە تەمەنی پێگەیشتندا. بەگشتی دەستپێكی سووڕی مانگانە لە تەمەنی بچووكتر لە 10 ساڵ بە نائاسایی هەژمار دەكرێت. بینینی سووڕی مانگانە هەرگیز نیشانەیەك نییە بۆ باڵغبوون، چونكە بە تێكڕایی 2 ساڵ پاش باڵغبوون ئینجا دەستپێدەكات، لەو كاتەی كە باڵغبوونی كچ بەگشتی لە تەمەنی 7-8 ساڵیدا دەستپێدەكات. زیادبوون و گێژاوەی هۆرمۆنی لەبەر بوونی گرێ لە گلاندی پتیوتەری، زەبری دەرەكی بۆ ناوچەی سەر، گرفت لە هێلكەدان یان گلاندی دەرەقی باوترین هۆكارن، هەندێك جاریش مەسەلەكە زگماكییە یان هۆكاری نادیارە. ئەم حاڵەتە كاریگەریی دەروونی نێگەتیڤی لێدەكەوێتەوە، هەروەها ئەگەری توندوتیژی و خەمۆكی زیاد دەكات، لەوانەشە كە ببێتە هۆی وەستانی گەشەی باڵا، هەروەها لەوانەیە كە لە پاشەڕۆژیشدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زیاد بكات. چارەسەركردن بە دۆزینەوە و چارەسەركردنی هۆیەكان دەستپێدەكات، هەندێك جاریش چارەسەری هۆرمۆنی بۆ بلۆككردنی دەردانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین بەكاردێت.
Top