حەوت جۆری وەرزش كردن تایبەت بە ئافرەتان بۆ كەم كردنەوەی ئازاری سوری مانگانە

حەوت جۆری وەرزش كردن تایبەت بە ئافرەتان بۆ كەم كردنەوەی ئازاری سوری مانگانە
ئافرەت لە كاتی سوری مانگانە دەكەوێتە باردۆخێكی نەگونجاو ئاڵۆز هەست بە تورەن بوون و ئازار دەكات، بێگومان ئەم گۆرانكاریە لە ئافرتێكەوە بۆ ئافرەتێكی تر جیاوازە بۆیە هەندێكجار پەنا دەبنە بەر دەرمانی ئازار شەكێن بۆ ئەوەی هەست بە باش بوون بكەن، لێكۆڵینەوە زانستیەكان سەلماندویەتی وەرزش كردن لە كاتی سوری مانگانە یارمەتی دەدات بۆ دەرباز بوون لەم ئازار و تورەبوونە. پسپۆرەكان حەوت جۆری وەرزشیان دیاری كردوە بۆ ئەوەی ئافرەتان بتوانن لەگەڵ سورشتی لەشیان یەكێك لەم جۆرە وەرزشانە رابێنن.

رۆیشتنی هێواش
پسپۆرەكانی وەرزشی ئاگاداری ئافرەتانی وەرزشوان دەكەنەوە لەكاتی سوری مانگانە رۆیشتن بەپێ قەدەغەناكەن لەگەڵ ئەوەشە دەبێتە هۆی توانەوەی چەوەری و هاوكاریش دەبێت بۆ هەست كردن بە ئارامی و دەربازبوونی لە ئازار، بەڵام پێوستە پێلاوی وەرزشی بەكاربێنێت و خۆی بەپارێزێت لە تیشكی خۆر.
ڕاكردن
ئەگەر هەستت بە بیزار بوون كرد لە رۆیشتنی هیواش دەتوانێت ئەم جۆرە وەرزشە بكەی، ڕاكردنە لەكاتی سوری مانگانە، دەبیتە هۆی دەردانی مادەی كیمیاوی ئەندروفین .لەكاتی ئەنجامدانی وەرزشی كاردیو ئازاری سوری مانگانە كەم دەكاتەوە، بەڵام لەكاتی ڕاكردن بوتلی ئاو لەبیر نەكەی چونكە لێكۆڵەرەكان دڵنیابوونەتەوە لەوەی ئافرەتان لەكاتی وەرزشكردنی سوری مانگە هەست بەووشك بوونی دەم دەكەن بۆیە پیوستە ئاو لەخۆیان جیانەكەنەوە.

یوگا
وەرزشی یۆگا جۆرێكە لە باشترین جۆرەكانی وەرزش كردن، دەبێتە هۆكاری دەركردنی هێزە ناخۆشەكانی لەش و هەست كردن بە ئاسودەیی، بەڵام لەكاتی سوری مانگانە هەموو جۆرەكانی یوگا بۆ ئافرەتان شیاو نییە، باشترین جۆر goddess position ئەم شێوازەیان گونجاوترینە هەستێكی خۆش بە دڵ و میشك و جستەش دەبخشێت.

ئەیروبكس
هەندێكجار لە كاتی سوری مانگانە بەهۆی هەستی تورە بوونەوە ئارەزوو دەكەی جوڵەیەكی سەیر ئەنجام بدەی، لەو كاتە دەتوانی سەردانی هۆڵەكانی وەرزش بكەی بۆ ئەنجامدانی جوڵەكانی ئەیروبكس لەسەر ئاواز و میوزكی تایبەت بەم جوڵەكردنە ئەمە دەبێتە یارمەتیدەر بۆ دەركردنی هێزی تورە بوون لە جستە و هەست كردن بە ئاسودەیی.


سەما كردن
سەماكردن وەكو وەرزش كردن وایە بەڵام نەوەك رێك لە وێنەی هەمیشەیەكەی، پێوستە هەندی جوڵە هەڵبژێریت كە یارمەتیدەر بێت بۆ هەست كردن بە ئارامی و تواندنەوەی چەوریش، سەما كردن بۆ ئەو كەسانە باشە كە حەزیان بە وەرزش كردن نییە. بۆ رزگار بوون لە ئازاری سوری مانگانە سەما كردن دەبێتە هۆكارێك بۆ كۆتایی هێنانی ئازارەكانی سگ و پشت هەروەها لە رووی دەروونیەوەش هەست بە ئارامی دەكات بۆیە سەما كردن باشترین هەڵبژاردە دەبێت.
بلانكنچ یان تەختەیی
لەكاتی سوری مانگانە ئارەزووی پشودان دەكەی لە ماڵەوە سەیری تەلفزیۆن بكەی یان فیلم و دراماكان بۆیە پێوستە ئەوكاتە وەكو هەڵێك سەیر بكەی بیقۆزیتەوە بەتایبەت لەكاتی ریكلام كردن دەتوانی لە چەند خولەكێك ئەم وەرزشە ئەنجام بدەی كە بە بلانكنچ یان تەختەیی ناو دەبرێت، ئەمەش بەجۆرێكە كە لەسەر سك پاڵدەكەوێت و سنگت لەسەر زەوی دەبێت هەردوو دەست و قاچت بەشێوەكی نەرم بۆ دواوە بەرز دەكەێتەوە وردە وردە لەشت بەرز دەكەێتەوە. ئەم جۆرە راهێنانە دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی ئازاری جەستەیی.
ئەنجامدانی وەرزش لە ماڵەوە
وەرزش كردن لە مالەوە لەكاتی سوری مانگانە جۆرێكی چێژ بەخشە بەشێوەكی سادەی ئەنجامی دەدەی بێ ئەوەی جلوبەرگی تایبەت بەپۆشی و بەیانیان زوو هەستیت لەخەو بچێتە هۆڵی وەرزش كردن، تەنها پێوستە لە ناو ماڵەكەت شوێنك تەرخان بكەی، تەنها بۆ ماوەی 14 خولەك لە بەردەم بەرنامەیەكی تەلفزیۆنی یاخود میوزیك و گورانی بەباشترین شێوە ئەنجامی بدەی، دەبێتە هۆی چاڵاكی جستەیەی و مێشك كەم بوونەوەی ئازاری سوری مانگانەش.




وەرگیرانی: سانە سلێمان عصاف
سەرچاوە/ dwayir
Top