گومانی تێدا نییە كە كەش و هەوا كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستی دەروونی و جەستەیی. بە گوێرەی چەندین لێكۆڵینەوە، گۆڕان لە كەش و هەوادا كاریگەری دەكاتە سەر ئازاری جومگە لە هەر بەشێكی لەشدا. گەلێك جار ئازاری جومگە پێش دەستپێكی بای سارد یان بارینی باران سەرهەڵدەدات، ئەمەش بەتایبەتی لە كەسانی تووشبوو بە هەوكردنی جومگە بەدی دەكرێت. بە پێی لێكۆڵینەوەكان، سەرهەڵدانی یان توندتربوونی ئازاری جومگە پێوەندی نییە بە رێژەی شێداری ئەتمۆسفێر، كەشی باراناوی، كەشی بەفراوی، ساردی، یان با و زریان، بەڵكو پێوەندی بە پەستانی بارۆمێتری Barometric pressure هەیە كە بریتییە لە كێشی ئەتمۆسفێری دەوروبەرمان كە دەبێتە ئەگەری زیادبوونی ئازاری جومگە. ئەگەر شانەكانی دەوری جومگە بە باڵۆن بچووێنین، ئەوا پەستانی بارۆمێتری بەرز كە فشاری دەرەكی دەخاتە سەر هەموو لەش و رێگە لە كشانی شانەكانی دەوری جومگە دەگرێت، بەمەش ئازاری جومگە پەیدا دەبێت.