دانیشتن لە نزیك پرێنتەری لێزەری زیانی تەندروستی هەیە

دانیشتن لە نزیك پرێنتەری لێزەری زیانی تەندروستی هەیە
ئایا هیچ لە نزیك پرێنتەری لێزەری Laser printer لەكاتی كاركردنیدا بۆ ماوەیەكی زۆر دانیشتوویت؟ ئایا هیچ بیرت لەمە كردۆتەوە كە لەوانەیە زیانی هەبێت؟ لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە چاپی لێزەری دەبێتە هۆی بڵاوكردنەوەی ژمارەیەكی زۆری تەنۆلكەی ورد و بچووك لە هەوای نزیك پرێنتەردا كە لەكاتی هەڵمژینیان گرفت بۆ سییەكان و دڵ پەیدا دەكەن. هەر چەند پرێنتەر گەرمتر بێت، رێژەی ئەم تەنۆلكانەش زیاتر دەبێت، هەندێك جۆر و مۆدێلی پرێنتەر رێژەیەكی زۆر لەم تەنۆلكانە بڵاودەكەنەوە، بۆیە پێویستە كە لە شوێنێك دابنرێن كە هەواگۆڕی باشی هەبێت. تیرەی ئەم تەنۆلكانە كەمترە لە 0.1 مایكرۆمەتر(هەر میكرۆمەترێك دەكاتە بەشێك لە 10000 ی میللیمەترێك)، تەنۆلكەی ئاوا ورد لە سەرچاوەی دیكەش هەن وەكو دووكەڵی ئۆتۆمبیل، سووتانی دار، یان تەختە، سووتانی مۆم، چێشتخانەكان. تەنۆلكەكانی پرێنتەر ئاوێتەی ئۆرگانیكن و لەگەڵ گازی ئۆزۆنی ناو هەوادا كارلێك دەكەن و تەنۆلكەی دیكە پەیدا دەكەن، هەڵمژینیان نۆرەی هەناسەتەنگی لە تووشبووان بە رەبو زیاد دەكات و نیشانەكان لە تووشبووان بە نەخۆشیی دڵ سەختتر دەكات. بۆ خۆپاراستن دەكرێ دەمامك (ماسك) بەكاربهێنرێت تا كاری چاپكردن تەواو دەبێت.
Top