ئایا هەر كەسێك دەتوانێ گورچیلە ببەخشێت؟

ئایا هەر كەسێك دەتوانێ گورچیلە ببەخشێت؟
هەرگیز ناكرێت لە هەر كەسێكەوە گورچیلە وەربگیرێت بە مەبەستی گواستنەوە بۆ كەسێكی نەخۆش كە پێویستی بە گورچیلەیە، بە مانایەكی دیكە، هەرگیز هەر كەسێك ناتوانێت كە گورچیلە ببەخشێت. ئەو كەسانەی كە نابێت بە هیچ شێوەیەك گورچیلەیان لێ وەربگیرێت بریتین لە: كەسانی قەڵەو، راهاتووان لەسەر خواردنەوەی ئەلكهول، تووشبووان بە شێرپەنجەی پێست، نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ، یان پەككەوتنی دڵ، نەخۆشیی ئایدز، هەروەها تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەوكاتەی كە زێتر لە %50 ی ئەو حاڵەتانەی كە پێویستییان بە گواستنەوەی گورچیلە دەبێت، تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە، یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. هەر چەند خاوەن تەندروستییەكی باش بیت، هێندە دەبێت بە بەخشەرێكی Donor باش، دەتوانیت گورچیلە یان ئەندامی دیكە ببەخشیت بێ ئەوەی كە كاریگەریی نێگەتیڤ بكاتە سەر تەندروستیت جا ئەمڕۆ یان لە ئاییندەدا، هەروەها باشترین تەمەن -21 55 ساڵە. ئەگەر بەخشەر ئەو مەرجانەی نەبێت، ئەوا لەوانەیە كە پاش بەخشینی گورچیلە خودی خۆی پێویستی بە گواستنەوەی گورچیلە بێت.
Top