ئەوەی كە سەبارەت بە نەشتەرگەریی دابەزاندنی كێش نایزانیت

ئەوەی كە سەبارەت بە نەشتەرگەریی دابەزاندنی كێش نایزانیت
نەشتەرگەریی دابەزاندنی كێشی لەش Bariatric Surgery تەنیا لە حاڵەتی قەڵەوی یەكجار زۆر كە مەترسیی زۆری بۆ تەندروستی هەبێت، ئەنجام دەدرێت. بایپاسی گەدە Gastric bypass باوترین جۆرە و بریتییە لە نەشتەرگەریی بچووككردنەوەی گەدە بە مەبەستی كەم خواردن لەگەڵ گۆڕینی رێڕەوی خۆراك بە مەبەستی كەمكردنەوەی هەڵمژینی خۆراك. نەشتەرگەریی دابەزاندنی كێش چەند ئاڵۆزییەك، یان زیانی لابەلا لەخۆدەگرێت، وەكو: ئەگەری دروستبوونی بەردی گوچیلە كە ئاڵۆزییەكی زانراوە لەپاش نەشتەرگەریی دابەزاندنی كێش، رشانەوە پاش ژەمی خواردن لەبەر بچووكبوونەوەی گەدە، كەمبوونەوەی ئاستی پۆتاسیۆم لە لەشدا كە نیشانەكانی بریتین لە هەستكردن بە هیلاكی و شێوان و ئازار و بێهێزی لە ماسوولكەكاندا، مانەوە بە قەڵەوی، ئەگەری لیكی شلە لە شوێنی بەیەكەوە لكاندنی دوو شوێنی ریخۆڵە كە ئەمەش دەبێتە هۆی هەوكردنی پەردەی ناوپۆشی بۆشایی سك، هەروەها ئەمەش ئاشكرایە كە لەگەڵ هەر نەشتەرگەرییەكی گەورەدا ئەگەری نۆرەی دڵ، یان مەیینی خوێن لە ئارادایە كە نەشتەرگەری دابەزاندنی كێشیش دەگرێتەوە.
Top