تەنكبوونی قژت بە ڤیتامین C چارەسەر بكە

تەنكبوونی قژت بە ڤیتامین C چارەسەر بكە
ڤیتامین C، لەگەڵ ئەوەی كە گەلێك سوودی بۆ لەش هەیە، یارمەتی رەگی قژ دەدات لەكاتی تەنكبووندا، هەروەها سوودی هەیە بۆ خۆپاراستن لە قژهەڵوەرین بەتایبەتی لە ئافرەتدا. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە كە خۆراكت بگۆڕیت و ئەو خۆراكانە هەڵبژێریت كە بە ڤیتامین C دەوڵەمەندن. ڤیتامین C لە ئاودا دەتوێتەوە و سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە كە گرنگە بۆ هاوسەنگكردنەوەی ماددە كۆلكە سەربەستەكان Free radicals كە لە ئەنجامی كرداری ئۆكسانەوە پەیدا دەبن و زیان بە خانەكانی لەش دەگەیەنن كە رەگی قژیش دەگرێتەوە و دەبنە هۆی بێهێزبوون و هەڵوەرینی قژ. كەمی ڤیتامین C لە خۆراكی رۆژانەدا دەبێتە هۆی وشكبوونی قژ لەگەڵ قڵیشانی كۆتایی تاڵە مووەكان(مووخۆركە یان ساچقڕان) كە ئەمەش ئەگەری هەڵوەرینی قژ زیاتر دەكات. سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین C ئەمانەن: میوە مزرەكانی وەكو پرتەقال و لیمۆ و لالەنگی، میوەی مانگۆ، قەرنابیت، بیبەری سەوز، سپێناغ، تەماتە، كیوی، ئەناناس، فەراولە. پێویستی رۆژانە لە ڤیتامین C بۆ كەسێكی پێگەیشتوو 60 میلی گرامە.
Top