شێوازی دروست بۆ بەكارهێنانی مەرهەم و دڵۆپی چاو

شێوازی دروست بۆ بەكارهێنانی مەرهەم و دڵۆپی چاو
گەلێك نەخۆشی و گرفتەكانی چاو بە بەكارهێنانی دڵۆپی چاو Eyedrops یان مەرهەمی چاو Eye ointments یان هەردووكیان بەیەكەوە چارەسەردەكرێن. ئەگەرچی دڵۆپ و مەرهەمی چاو راستەوخۆ دەرمان دەگەیەننە سەر رووی چاو بە مەبەستی هێشتنەوەی تەڕێتی چاو و كەمكردنەوەی سووربوونەوە یان خورشت، بەڵام بەكارهێنانی دڵۆپ، یان مەرهەمی چاو مەسەلەیەكی زۆر هەستیارە، بۆیە بۆ پاراستنی چاوەكانت بە هیچ شێوەیەك بە بێ رێنمایی پزیشك دڵۆپ یا مەرهەمی چاو بەكارمەهێنە. گەلێك كەس هێشتا زانیاری تەواویان نییە لەسەر شێوازی دروستیی بەكارهێنانی مەرهەم، یان دڵۆپی چاو، هەنگاوەكانی بەكارهێنانی دروست ئەمانەن: دڵنیا بە لە پاكیی دڵۆپ، یان تیوبی مەرهەمی چاو، لەكاتی بەكارهێناندا هەرگیز مەهێڵە كە رۆخی تیوبی دڵۆپ، یان مەرهەم بەر هیچ بەشێكی چاو بكەوێت بەتایبەتی پێڵوو و برژانگەكان، یان رووی چاو، ئەگینا بە میكرۆب ئالوودە دەبێت، هەرگیز لە كەڕەتەكان و ژەمی دیاریكراو زیاتر بەكارمەهێنە.
Top