ئەوە گومانی تێدا نییە كە هەر جۆرێك مەشقی وەرزشی سوودی زۆری بۆ تەندروستی بەگشتی هەیە، هەروەها لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە رۆژانە ئەنجامدانی مەشقێكی وەرزشی مامناوەندنی بۆ ماوەی 1 كاتژمێر یان مەشقێكی توند بۆ ماوەی 30 خولەك ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ تا رێژەی 46% كەم دەكاتەوە. هەتا مەشقی وەرزشی سووكیش سوودی بۆ تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان هەیە. مەشقی وەرزشی توند وەكو راكردن، مەشقە هەواییەكان، پێشبڕكێ وەرزشییەكان، نموونەی مەشقی مامناوەندی كە دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانەكانی دڵ بە پێی رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO بریتین لە: رۆیشتنی خێرا Brisk walking، كاری ناو باخچە، ئیشی ناوماڵ، شایی، یاری ئاكتیڤ لەگەڵ منداڵ. جەخت لەسەر ئەمەش كراوەتەوە كە مەشقی وەرزشی رۆژانە ئافرەت و پیاو بە هەمان ئەندازە لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەكان دەپارێزێت.