دەوالی قاچەكان .. كەی پێویست بە نەشتەرگەری دەكات؟

دەوالی قاچەكان .. كەی پێویست بە نەشتەرگەری دەكات؟
ئامانجی سەرەكی چارەسەركردنی دەوالی قاچەكانVaricose Veins كەمكردنەوەی نیشانەكان و رێگرتنە لە ئاڵۆزییەكان. بۆ هەندێك تووشبوو بەتایبەتی ئافرەت، ئامانج تەنیا پاراستنی جوانیی قاچەكانە. چارەسەرەكانی ماڵەوە بریتین لە مەشقی وەرزشی تایبەت، بەكارهێنانی گۆرەوی تایبەت. ئەگەر ئەم هەنگاوانە یارمەتیدەر نەبوون، ئەوا ناچار دەوالی قاچەكان بە رێگەی تری پزیشكی چارەسەر دەكرێت وەكو: بەكارهێنانی ماددەی كیمیایی تایبەت راستەوخۆ بۆ ناو خوێنبەرە فراوانبووەكانی قاچ بە مەبەستی وشككردن یان داخستنیان Sclerotherapy كە زیاتر بۆ خوێنهێنەرە بچووكەكان ئەنجامی باشی دەبێت، چارەسەر بە لێزەر بۆ داخستنی یەكجارەكی خوێنهێنەرەكان Ablation، چارەسەر بە تیشك Radiofrequency كە گونجاوە بۆ داخستنی خوێنهێنەرە گەورەكانی قاچ، نەشتەرگەری لابردنی خوێنهێنەرە ئاوساوەكان Phlebectomy. بە پێی چەند خاڵێك رێگەیەكی تایبەتی چارەسەركردن هەڵدەبژێررێت، بۆ نموونە قەبارەی خوێنهێنرە فراوانبووەكان هەر چەند گەورەتر بێت ئەوا نەشتەرگەری لابردنی خوێنهێنەرەكان یان چارەسەر بە تیشك، یان لێزەر رێگە چارەی گونجاون، لە هەندێك حاڵەتدا دوو رێگە چارە بەیەكەوە ئەنجام دەدرێن بەتایبەتی بۆ خوێنهێنەرە ئاوساوە بچووكەكان، بەگشتی نەشتەرگەری دەبێتە دوا هەنگاو لە زۆربەی حاڵەتەكاندا.
Top