خواردنەوەی وزەبەخشەكان هۆكارن بۆ خەوزڕان و هەڵچوون

خواردنەوەی وزەبەخشەكان  هۆكارن بۆ خەوزڕان و هەڵچوون
بەكارهێنانی خواردنەوە وزەبەخشەكان Energy drinks لەم ساڵانەی دواییدا زۆر زیادی كردووە لە نێو گەنجەكان بەتایبەتیش لە نێو وەرزشوانەكاندا پێش دەستپێكی مەشق، یان پێش پێشبڕكێكان بە ماوەیەكی كورت. خواردنەوە وزوەبەخشەكان بە شێوەیەكی سەرەكی پێكهاتوون لە كاربۆهیدرات بە شێوەی شەكر، كافائین، ماددەی تاورین Taurine، كۆمەڵەی ڤیتامین B، رێژەی ئەم ماددانە بەپێی جۆرەكان جیاوازییان هەیە. لەگەڵ ئەوەی چەند سەرچاوەیەك ئاماژە بەوە دەكەن كە بەكارهێنانی خواردنەوە وزەبەخەشەكان لیاقەی وەرزشوان تا رێژەی 3-7% بەرزدەكاتەوە، بەڵام لە لایەكی دیكەوە وەرزشوان دوچاری خەوزڕان دەكات كە كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر چالاكییەكەی، هەروەها دەبێتە هۆی زوو هەڵچوون و توڕەبوون بەتایبەتی لەكات، یان لە پاش پێشبڕكێكاندا. بە پێی ئامارە جیهانییەكان، زێتر لە 50%ی وەرزشوانان جۆرێك خواردنەوەی وزەبەخش بەكاردێنن بەر لە مەشق یان بەر لە دەستپێكی پێشبڕكێكاندا، چونكە وزەیان پێدەبەخشێت و تا رادەیەك چالاكییان بەرز دەكاتەوە. ئەمەش روونكراوەتەوە كە خواردنەوە وزەبەخشەكان وزەی زیاتر لە خواردنەوەی سۆفت و شیرینكراوەكانی دی بە لەش نابەخشن كە بە تێكڕایی دەگاتە 40 كالۆری بۆ هەر 100 میلی لیترێك، بەڵكو كاریگەرییەكە زیاتر بۆ ماددەی كافائین دەگەڕێتەوە كە هەندێك فرمانی خانەكانی مێشك تاودەدات.
Top