ئایا هەستەوەری چاو مەترسی هەیە؟

ئایا هەستەوەری چاو  مەترسی هەیە؟
بەگشتی هەستەوەری چاو Eye allergy لەگەڵ حاڵەتەكانی ديكەی هەستەوەری سەرهەڵدەدات بەتایبەتی هەستەوەری لووت و ئەكزیما. هۆكارەكانی هەستەوەری چاو وەكو هۆكارەكانی هەستەوەری لووت و رەبوی هەستەوەری Allergic asthma زیاتر دەرەكین. خورشت باوترین نیشانەی هەستەوەری چاوە، ئینجا سووربوونەوەی و زیاد فرمێسككردن. زۆربەی حاڵەتەكانی هەستەوەری چاو مەترسیدار نین و نابنە هۆی ئاڵۆزی، بەڵكو زیاتر ناڕاحەتی بۆ تووشبوو پەیدا دەكەن. دڵۆپ، یان مەرهەمی چاو كە ماددەی دژەهیستامین لەخۆدەگرن و ئەنجامی باشیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكان بەتایبەتی كەمكردنەوەی خورشت و سووربوونەوەی چاو، هەروەها شووشتنی چاو بە بڕێكی زۆری ئاوی شلەتێن. ئەو دڵۆپ و مەرهەمانەی چاو كە ستیرۆید لەخۆدەگرن پێویستە بە وریایی و تەنیا بە رێنمایی دكتۆر بەكاربهێنرێن. هۆكارەكانی هەستەوەری چاو هاوبەشن لەگەڵ هۆكارەكانی هەستەوەری كۆئەندامی هەناسە كە دەبێتە ئەگەری رەبو، هەروەها هاوكات یان بەشێك لە هەستەوەری لووت Hay fever و ئەكزیمای پێست، هۆكارەكانی دى ئەمانەن: زیانی لابەلای دەرمان و ئاوێتەكانی جوانكاری هۆكاری بەرچاون، كاردانەوە بەرانبەر بە هەر ماددە یان بزوێنەرێك كە بگاتە چاو و ببێتە هۆی سووتانەوە وەكو ماددە كیمیاییەكان، میكرۆب، دوكەڵ، تۆز، تیشكی بەهێز.
Top