موودەردان Hirsutism واتە گەشەكردنی موو لە هەندێك شوێنی لەشی ئافرەتدا كە لە حاڵەتی ئاساییدا نابێت موو لەم شوێنانەدا گەشە بكات وەكو سەر لێوەی سەرەوە، چەنەگە، سینگ ..تاد. موودەردان لە ئەنجامی زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنە ئەندرۆجینەكان Androgens سەرهەڵدەدات كە بە بڕی كەم لە هێلكەدان و گلاندەكانی ئەدرینالەوە دەردەدرێن. ئەندرۆجینەكان هۆرمۆنی نیرێنەیین، بەتایبەتی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن كە سیفەتی نێرینەیی زیاد دەكەن. فرەكیسی هێلكەدانەكانPCOS باوترین هۆكارە كە دەبێتە هۆی موودەردان هاوكات لەگەڵ چەند نیشانەیەكی تر وەكو ناڕێكبوونی سووڕی مانگانە، قەڵەوی، نەزۆكی. گرفت لە گلاندی ئەدرینال كە كەوتۆتە سەر گورچیلە بە شێوەی زیاد دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل و ئەندرۆجین هۆكارێكی دیكەیە بۆ زیاد گەشەكردنی موو لە لەشی ئافرەتدا. زیانی لابەلای هەندێك دەرمان بەتایبەتی دەرمانە ستیرۆیدییەكان Steroids هۆكارێكی دیكەیە، هەندێك جاریش موودەردان لە ئافرەتدا بەبێ هیچ هۆكارێك و هیچ زيادبوونێكی ئاستی هۆرمۆنە نێرینەییەكان روودەداتhirsutism Idiopathic كە لەوانەیە مەیلێكی خێزانی هەبێت. هەنگاوەكانی چارەسەركردنی موودەردان بریتین لە: بەكارهێنانی دەرمان وەكو دەنكی رێگرتن لە دووگیانى، دەرمانی دژە ئەندرۆجین، كرێمی تایبەت بۆ پێست، سووتاندنی رەگی مووەكان بە كارەبا Electrolysis یان بە لێزەر.