ئایا هەموو پیاوێك دوچاری ئاوسانی پرۆستات دەبێت؟

ئایا هەموو پیاوێك دوچاری ئاوسانی پرۆستات دەبێت؟
پرۆستات Prostate بە قەبارەی دانە گوێزێكی بچووكە، كێشەكەی تەنیا 20 گرامە، كەوتۆتە پێشەوە و بنەوەی میزڵدان و دەوری ملی میزڵدان و بۆڕی میز دەدات، بەشێكی ماسووڵكەییە و بەشێكی گلاندە، چەندین جۆگەی هەیە دەچنە ناو بۆڕی میزەوە (ئەو بەشەی بۆڕی میز كە كەوتۆتە ناو پرۆستاتەوە). گلاندی پرۆستات شلەیەكی ئەلكالی (تفت) دەردەدات كە بەشێكی تۆواو پێكدێنێت و سپێرمەكان هەڵدەگرێت. ئاوسانی سادەی پرۆستات BPH بریتیيە لە ئاوسانێكی پاك، یان ناشێرپەنجەیی كە بە شێوەیەكی ئاسایی لەگەڵ كرداری بەتەمەنداچووندا روودەدات. نزیكەی نیوەی پیاوان لە تەمەنی 60 ساڵیدا و 90% لە تەمەنی 85 ساڵیدا دوچاری ئاوسانی پرۆستات دەبن. ئەگەرچی هۆرمۆنی نێرینە یان تێستۆستیرۆن زۆر پێویستە بۆ فرمانی پرۆستات، بەڵام لە هەمان كاتیشدا هۆكاری ئاوسانی پرۆستات دەگەڕێتەوە بۆ كاریگەری هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن و تەمەن لەسەر خانەكانی پرۆستاتدا بەتایبەتی لە دەوری بۆڕی میزدا. نیشانەكانی ئاوسانی پرۆستات بریتین لە: تەنگاوی زۆر بۆ میزكردن Urgency، لەخەو هەڵسان بۆ میزكردن Nocturia، لاوازبوون یان باریكبوونی لێشاوی میز، پێویستی بە فشاری زیادی ماسوڵكەكانی سك لەكاتی میزكردندا.
Top