شەكەتيی دەروونی كاریگەری دەكاتە سەر پێست

شەكەتيی دەروونی كاریگەری دەكاتە  سەر پێست
شەكەتيی دەروونی یان سترێس Stress كاریگەری دەكاتە سەر هەموو بەشەكانی لەش كە پێست و نینۆك و قژیش دەگرێتەوە. قەیرانە دەروونییەكان كاریگەرییەكی توندیان لەسەر پێستدا هەیە. سترێس كاردانەوەیەكی كیمیایی لە لەشدا پەیدا دەكات كە دەبێتە ئەگەری زیاد هەستیاربوونی پێست بەرانبەر بە بزوێنەرەكان و درەنگ چاكبوونەوەی لە هەر گرفتێك. ئایا تێبینی ئەوەت كردووە كە لەكاتی ستیرێسدا پێستت زیاتر چەور دەبێت؟ هۆكاری ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە لەگەڵ سترێسدا رێژەی دەردانی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل و هۆرمۆنەكانی تر زیاد دەبێت كە هانی گلاندە چەورییەكانی پێست دەدات بۆ دەردانی بڕی زیادی چەوری، ئەمەش ئەگەری سەرهەڵدانی زیپكە و گرفتی تری پێست زیاتر دەكات. هەروەها سترێس دەبێتە ئەگەری توندتر كردنی نیشانەكانی: نەخۆشی سەدەف Psoriasis، ئەكزیما، سووربوونەوەی پێست، سەرهەڵدانی تامیسكە، كەمبوونەوەی چاودێریكردن و بایەخدان بە پێست، ئەمەش ئەگەری سەرهەڵدانی گرفتەكانی پیست زیاتر دەكات.
Top