چۆن هەرزەكاران لە ماددە هۆشبەرەكان دەپارێزین؟

چۆن هەرزەكاران  لە ماددە هۆشبەرەكان دەپارێزین؟
بەكارهێنانی دەرمان و ماددە هۆشبەرەكان Drug abuse گرفتێكی تەندروستییە كە دەكرێ رێگەی لێبگیرێت. گەلێك لەوانەی راهاتووان لەسەر ماددە هۆشبەرەكان لە تەمەنی نەوجەوانییەوە دەستیان بە بەكارهێنانی كردووە، بۆیە رێگرتن لەم گرفتە لە نێو نەوجەوانەكاندا مەسەلەیەكی یەكجار گرنگ و پێویستە. هۆكارە هاندەرەكان بۆ بەكارهێنانی دەرمان و ماددە هۆشبەرەكان لە نەوجەواندا بریتین لە: توندوتیژی لە تەمەنی منداڵیدا، مامەڵەی خراپی دایك و باوك لەگەڵ منداڵەكانیان، نەبوونی هەماهەنگی خێزان، یان خراپی پەیوەندییە خێزانییەكان، كەمیی چاودێری دایك و باوك، هەژاری، بەردەستبوونی ئاسانی ماددە هۆشبەرەكان. كەمكردنەوەی فاكتەرە هاندەرەكان، دیسیپلینی دایك و باوك، بەهێزكردنی بۆندە خێزانییەكان، هەوڵدان بۆ دابینكردنی هەموو پێویستییەكانی خێزان، چاودێری ورد و بەردەوامی منداڵەكان، پابەندبوون بە قوتابخانە، بەشداریكردن لە چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان، رۆشنبیركردنی نەوجەوان سەبارەت بە خراپیی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان، هوشیاركردنی دایك و باوكان سەبارەت بە گرنگیی كوالیتی خێزان، ئەمانە هەموویان رۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ پاراستنی نەوجەوان لە بەكارهێنانی هەندێك دەرمان و ماددە هۆشبەرەكان.
Top