بە تێكڕایی، رۆیشتنمان بە پێ بە درێژایی تەمەنمان بەقەد 5 جار سووڕانەوەیە بە دەوری گۆی زەویدا. گەلێك كار و پیشەی رۆژانە پێویستی بە وەستان و رۆیشتنی زۆر لەسەر پێیەكان هەیە. لەوانەیە هەموو كەسێك نەتوانێت كە پیشەكەی بگۆڕێت بەمەبەستی كەم وەستان لەسەر پێیەكاندا، بۆیە پێویستە كە پێڵاوی گونجاو هەڵبژێریت بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان لەسەر پێ و پشت ئێشە. پێڵاوی بێ پاشنە، یان فلات گونجاو نییە بۆ ئەو كەسانەی كە رۆژانە بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر قاچ دەوەستن، بەڵكو پێویستە كە پێلاوێك هەڵبژێرێت كە بەرزی پاژنەكەی بە لای كەم 0.6 سانتیمەتر بێت. لە لایەكی دیكەوە، پاژنەی 5 سانتیمەتر، یان بەزرتر هەرگیز پەسەند ناكرێت. هەر چەند بەشی پێشەوەی پێڵاو بەرین و فراوانتر بێت، هێندە بوار بە جوولەی پێشەوەی پێ دەدات بێ ئەوەی كە فشار بكەوێتە سەر پەنجەكان، بەتایبەتی كە پاش زیاد لەبەركردنی پێڵاو پێیەكان دەئاوسێن كە دەگاتە بەرزترین ئاست لەكاتی پاش نیوەڕۆدا، بۆیە پێڵاوی تەسك كاریگەری نێگەتیڤ دەكاتە سەر پێیەكان بەتایبەتی گەشەی نینۆك بۆ ناو شانەكانی پەنجەی گەورە Ingrown toenail.