فرمێسكی دەستكرد

فرمێسكی دەستكرد
فرمێسكی دەستكرد Artificial tears بریتییە لە دڵۆپی چاو كە بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی وشكبوونی چاو و هێشتنەوەی تەڕێتی لەسەر بەشی دەرەوەی چاودا. فرمێسكی دەستكرد سوودی هەیە بۆ سووككردنی نیشانەكانی وەكو سووتانەوە، ناڕاحەتی كە لە ئەنجامی وشكبوونی چاوەوە روودەدەن. هۆكارەكانی وشكبوونی چاو: بەساڵاچوون، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان، پاش نەشتەرگەری چاو، كاریگەری دەوروبەر لە دوكەڵ و تۆز و با لەسەر چاوەكاندا. هەندێك جۆری فرمێسكی دەستكرد ماددەی ئاوا لەخۆدەگرن كە وادەكات شلە بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر رووی چاودا بمێنێتەوە، هەروەها جۆری تر هەیە كە چەند ماددەیەك لەخۆدەگرن بۆ هاندانی چاكبوونەوەی رووی چاو. بەكارهێنانی فرمێسكی دەستكرد هەرگیز گونجاو نییە بۆ خۆپاراستن یان چارەسەركردنی هەوكردنەكانی چاو. زیاد بەكارهێنانی فرمێسكی دەستكرد زیانی لابەلای زۆری هەیە، بۆ هەندێك كەس هەستەوەری پەیدا دەكات بە شێوەی سووتانەوەیەكی سەختی چاوەكان لەگەڵ سووربوونەوە و ئازاری چاو، گۆڕان لە بینیندا، ئاوسانی پێڵووەكان، زیاد هەستیاربوونی چاو بۆ تیشك، بەیەكەوە نووسانی برژانگەكان، هەروەها هەستكردن بە ناڕحەتی یان سووتانەوەیەكی سووك لە چاودا، خورشت، سووربوونەوە، هەستكردن بە تامێكی ناخۆش لە دەمدا.
Top