سوود و زیانی ئـاوێتە كاڵكەرەوەكانی پێست

سوود و زیانی ئـاوێتە كاڵكەرەوەكانی پێست
كاڵكەرەوەكانی پێست Skin Lighteners كاردەكەن لە رێگەی كەمكردنەوەی بڕی میلانین Melanin لە پێستدا، ئەم ماددەیە بۆیەی پێستە و بەرپرسە لە رەنگی پێست. كاڵكەرەوەكانی پێست سوودیان لێوەردەگیرێت بۆ چارەسەركردنی لەكە یان پەڵەی پێست وەكو پەڵەكانی تەمەن Age spots، ئاسەوارەكانی زیپكەی گەنجێتی Acne scars، پەڵەی تایبەت بە هۆرمۆنەكان، هەروەها بۆ كاڵكردنەوەی پێستی سروشتی كە تاریك یان ئەسمەر بێت. زیانە لابەلایەكانی ماددە كاڵكەرەوەكانی پێست: لە هەر 4 جۆر ئاوێتەی كاڵكەرەوە یەكێكیان جیوە لەخۆدەگرێت كە كانزایەكی قورسە و ژەهراوییە بۆ لەش، زوو پیربوونی پێست و هاندانی لۆچبوونی پێست، بەكارهێنانی كاڵكەرەوەكان بۆ ماوەیەكی زۆر كاریگەری تیشكی خۆر زیاتر دەكات و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست Skin cancer زیاد دەكات، بۆیە پێویست بە بەكارهێنانی ئاوێتەیەكی دژەهەتاو دەكات لەكاتی بەكارهێنانی ماددەیەكی كاڵكەرەوەی پێست، زیادبوونی ئەگەری هەوكردنی پێست، ئەگەری سەرهەڵدانی هەستەوەری و سووتانەوەی پێست، تەنكبوونی پێست و دواكەوتنی چاكبوونەوەی پێست، گەلێك جار هایدرۆكوینۆن Hydroquinone كە باوترین كاڵكەرەوەی پێستە دەبێتە هۆی گۆڕانێكی هەمیشەیی نەخوازراو لە رەنگی پێستدا كە چارەسەریشی ئاسان نییە.
Top