سیر خۆراكێكی پزیشكییە

سیر خۆراكێكی پزیشكییە
سیر Garlic بە خۆراكێكی پزیشكی دادەنرێت، چونكە جگە لە چێژە خۆشەكەی، چالاكی هەیە دژی بەكتریا و ڤایرۆس و كەڕووەكان. لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە خواردنی سیر سوودی تەندروستی گرنگی تری هەیە وەكو: گۆڕینی كرداری میتابۆلیزم یان مامەڵەی لەش لەگەڵ كۆلیستیرۆلدا بە شێوەیەك كە رێگە لە ئۆكسانی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL دەگرێت، ئەمەش رێگەیەكی كاریگەرە بۆ خۆپاراستن لە نیشتنی كۆلیستیرۆل لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكان واتە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەرەكان كە هۆكارە بۆ نەخۆشی دڵ و جەلتە. سیر لە لەشدا رۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، بەمەشەوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و جەڵتە و ئاڵۆزییەكانی تری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە. خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە بەتایبەتی هەڵامەت و كڕانەوەی قوڕگ، هەروەها سووككردنی نیشانەكان و تاودانی چاكبوونەوە لەكاتی تووشبوون بە هەوكردنی رێڕەوەكانی هەناسە. كەمكردنەوەی هەوكردنەكان بە كەڕوو Fungus.
Top