تامیسكە Cold sore كە هەندێك جار بە بڵۆقی تا Fever blisters ناوزەد دەكرێت، بریتییە لە دەركەوتنی كۆمەڵێك بڵۆق لە دەوری دەم، لەگەڵ سووربوونەوە و سووتانەوەی پێستی دەوروبەر، ئینجا پاش چەند رۆژێك تا 2 هەفتە لەخۆیانەوە چاكدەبنەوە بێ ئەوەی كە هیچ ئاسەوارێك جێبهێڵن. هەندێك كەس پتر لە كەسانی تر تووشی تامیسكە دەبن، بۆ خۆپاراستن پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكە: دووركەوە لە بەركەوتنی زۆر بە تیشكی خۆر ئەگینا پێویستە كە ئاوێتەیەكی دژەهەتاو بەكاربێنیت بەتایبەتی بۆ دەوری لێوەكان، دووركەوە لە ماچكردنی كەسانی تووشبوو بە تامیسكە، هەروەها دووركەوە لە هاوبەشكردنی خاولی، موسی ریش تاشین، فڵچەی ددان، پەرداخی ئاوخواردنەوە، كەوچك، ئەكسسوار و پێداویستی تر لەگەڵ كەسانی تووشبوو بە تامیسكە. دووركەوە لە خۆراكی تیژ و ترشیات، كاكڵەكان، شوكولاتە، جیلاتین Gelatin كە لە گەلێك خۆراكی دەستكرددا هەیە، زیاد شووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابوون، دووركەوە لە بەكارهێنانی قۆلۆنیا و بۆن لە دەوری دەم و لووتدا، بە هەموو رێگەكان هەوڵ بدە كە دووركەویتەوە لە سترێس، هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلوەنزا پەیڕەو بكە، هەندێك جار دەرمانی دژەڤایرۆس بە شێوەی حەب یان كرێم بەپێی رێنمایی دكتۆر سوودی دەبێت بۆ خۆپاراستن لە سەرهەڵدانی تامیسكە.