ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆل بەتایبەتی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات، بۆیە دابەزاندنی كۆلیستیرۆل هەنگاوێكی گرنگ و كاریگەرە بۆ خۆپاراستن. سەرەتا بە گۆڕینی خۆراك و مەشقی وەرزشی دەستپێدەكەین كە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا ئەنجامی باشی دەبێت، بەڵام هێشتا لە هەندێك حاڵەتدا پێویست بە بەكارهێنانی دەرمان دەكات. كۆمەڵە دەرمانی ستاتینەكان Statins باوترین درەمانن كە بۆ دابەزاندنی كۆلیستیرۆل سوودیان لێوەردەگیرێت، بەڵام بەكارهێنانیان بۆ ماوەیەكی زۆر لەوانەیە كە زیانی لابەلای نەخوازراوی لێبكەوێتەوە، بۆ نموونە بێهێزبوونی ماسوولكە، دڵیش لە ماسوولكە پێكهاتووە، بۆیە ئەویش بێهێز دەبێت، كەمبوونەوەی ئاستی ماددەی CoQ10 كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی وزە بەگشتی و لاوازبوونی دڵ لەوكاتەی كە ماسوولكەی دڵ پێویستی زۆری بە وزە هەیە. دەرمانە ستاتینەكان دەبنە ئەگەری لاوازبوونی تواناكانی مێشك و زوو لەبیرچوونەوە، هەروەها زیادبوونی بەرگری بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین كە ئەمەش بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی نەخۆشی شەكرە، زیادبوونی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، زیادبوونی ئاستی ئەنزیمەكانی جگەر كە دەبێتە هۆی سستبوونی فرمانی خانەكانی جگەر، تێكچوونی فرمانی گورچیلەكان .