هەوكردن بە ڤایرۆسی ئایدز HIV بە 3 قۆناغدا تێپەڕ دەبێت. قۆناغی یەكەم یان هەوكردنی تیژ كە لە ماوەی 2- 6 هەفتە لە گەیشتنی ڤایرۆسی ئایدز بە لەش دەستپێدەكات، واتە پاش بەرەنگاربوونەوەی سستمی بەرگری لەش بە ڤایرۆسەكە، نیشانەكان نزیكن لە نیشانەكانی هەوكردن بە زۆربەی ڤایرۆسەكانی تر بەتایبەتی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا بە شێوەی سەرئێشە، كڕانەوەی قوڕگ، هێڵنج یان رشانەوە، ئازاری گشتی، سكچوونێكی سووك، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، هەستكردن بە ماندووبوون و بێهێزی گشتی لەش. لەوانەیە كە نیشانەكان بۆ ماوەی 2-1 هەفتە بەردەوام بن و پاشان لەخۆیانەوە بە تەواوی نامێنن و نەخۆشی دەچێتە قۆناغی دووەم كە قۆناغێكی بێ نیشانەیە و لەوانەیە كە تا ماوەی 10 ساڵ درێژە بكێشێت، بەڵام نەخۆش لەم ماوەیدا ڤایرۆسەكە دەگوازێتەوە كە پێی دەووترێت ماوەی پەنجەرە Window period. لە قۆناغی دووەمدا، ڤایرۆسی ئایدز بەرە بەرە خڕۆكە سپییەكانی خوێن لە جۆری CD4 T-cells لەناو دەبات، بەمەشەوە بەرگری لەش تێكدەدات. كە ژمارەی ئەم خانانە تا ئاستێكی دیاریكراو دابەزی، ئەوا لەبەر نەمانی بەرگری، لەش دوچاری هەوكردنی جۆراوجۆر دەبێتەوە، واتە مەترسییە راستەقینەكانی نەخۆشی ئایدز دەستپێدەكەن.