ئایا شەكر دەبێتە هۆی كزبوونی گەشەی منداڵ

ئایا شەكر دەبێتە هۆی كزبوونی  گەشەی منداڵ
ئەوە گومانی تێدا نییە كە خۆراكی هاوسەنگ رۆڵی هەیە لە گەشەی دروستی منداڵ بەتایبەتی درێژبوونی باڵا. زیاد خواردنی شەكر لەسەر حیسابی خۆراكی هاوسەنگ دەبێت، بە مانایەكی دیكە بڕی زیادی خۆراكی شیرین و خواردنەوە شیرنكراوەكان وا لە منداڵ دەكات كە دووركەوێتەوە لەو خۆراكانەی كە رۆژانە پێویستن بۆ گەشە و درێژبوونی باڵا وەكو شیر، پەنیر، گۆشت، ماسی، پەڵەوەڕ، هێلكە، دانەوێڵە، پاقلەمەنییەكان، سەوزە و میوە. گەدەی منداڵ بچووكە بۆیە پێویستە كە تەنیا بە خۆراكی تەندروستییانە یان دەوڵەمەند بە ماددە گرنگەكان پڕ بكرێت. زیاد خواردنی شیرینی وا لە منداڵ دەكات كە بە ئاراستەیەكی نادروست گەشە بكات. وا نەبێت كە زیاد خواردنی شیرینی تەنیا هۆكار یان هۆكاری سەرەكی بێت لەپاڵ كزبوونی گەشەی باڵای منداڵ، بەڵكو گەلێك هۆكاری تر هۆكارن وەكو: هەستەوەری بە هەندێك خۆراكی گرنگ وەكو ئەلبان و ماسی و هێلكە و خۆراكی تر، نەخۆشییەكانی گورچیلە و دڵ، سستبوونی گلاندی دەرەقی، گرفت لە كرۆمۆسۆمەكان، هەندێك گرفتی پەیوەست بە خەو. بۆیە لەكاتی هەستكردنت بە كزبوونی گەشەی منداڵەكەت پێویستە كە زوو سەردانی دكتۆر بكەیت بۆ پشكنین و دۆزینەوەی هۆكارەكان و چارەسەركردن لەكاتی گونجاودا، واتە بەر لەوەی كە تەمەنی منداڵ بگاتە ئاستی وەستانی گەشەی ئێسك.
Top