زیاد شوشتنی قژ بە شامپۆ، مەلەكردن لەگەڵ چالاكییەكانی رۆژانەی تر كاریگەری دەكەنە سەر رادەی وشكبوونی قژ بۆ نموونە تیشكی خۆر، گەرمی خۆر، با، هەندێك حاڵەت و نەخۆشی. رۆژانە شووشتنی قژ بە شامپۆ رۆڵی هەیە لە وشكبوونیدا، هەندێك جاریش زیاد شووتنی قژ هانی گلاندەكانی چەوری پێست دەدات بۆ زیاتر دەردانی چەوری، بەمەشەوە قژ چەور و بریقەدار دەبێت. ئاوی شۆر، ئاوی كلۆركراو، هەتاو، با، هەموویان شێداری كەم دەكەنەوە و قژ وشك دەكەن، بۆیە دانانی كاسكێت بۆ خۆپاراستن لە وشكبوونی قژ لە وەرزی هاویندا سوودی هەیە. هۆكارەكانی تری وشكبوونی قژ بریتین لە: كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەدخۆراكی، كەمی ڤیتامین و كانزاكان، كەمبوونەوەی شلەی لەش Dehydration، سستبوونی گلاندی دەرەقی. زیاد بەكارهێنانی ئاوێتەكانی ستایلكردن و جوانكاری قژ وەكو وشككەرەوەی قژ یان شسوار، ئوتووی قژ، ئوتووی لوولكردنی قژ، جێل، سپرای قژ، هەموویان هۆكارن بۆ وشكبوون و قڵیشانی قژ(موخۆركە). بەكارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی Cocconut oil سوودی هەیە بۆ چەوركردنی قژ و پاراستنی لە قڵیشان و پسان.