بۆ ئەوانەی رۆژانە ریشیان دەتاشن!

بۆ ئەوانەی رۆژانە ریشیان دەتاشن!
تاشینی دروست گرنگیی هەیە بۆ رێگرتن لە گەشەی موو بۆ ناو پێست، برینی موس، پەیدابوونی زیپكە یان گرێی سوور لە پێستدا. ئەگەر لەكاتی ریش تاشیندا هەست بە سووتانەوە بكەیت، ئەوا هۆكارەكەی بۆ جۆر، یان كۆنبوونی گوێزان یان موس دەگەڕێتەوە. هەر دوو موسی كارەبایی و موسی دەستی سوود و زیانی خۆیان هەیە، بۆیە بەر لە بەكارهێنان پێویست بە هەڵسەنگاندن دەكات. موسی دەستیی Manual razor باشتر مووەكان دەبڕێت چونكە زۆر لە پێست نزیك دەبێتەوە، بۆیە لەوانەیە كە ببێتە هۆی سووتانەوەی پێست. موسی كارەبایی Electric razor زیاتر گونجاوە لەوكاتەی كە پێست دوچاری گرێ، یان زیپكە بووبێت، چونكە موسەكە زۆر لە پێست نزیك نابێتەوە، هەر بۆیەشە كە ئەگەری سووتانەوەی پێست كەمترە ئەگەرچی هەندێك جار بە هۆی راكێشانی مووەكان زیپكە پەیدا دەكات. بەكارهێنانی ئافتەرشێیڤ After-shave و شێداركەرەوە راستەوخۆ پاش ریش تاشین پێویستە بۆ زیادكردنی تۆنی پێست، دەكرێ ڤیتامین E یان گیراوەی ئەلۆ ڤێرا Aloe vera بۆ پێست بەكاربهێنرێ، لەگەڵ دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی هەر ماددەیەك كە ئەلكهول لەخۆبگرێت وەكو كۆلۆنیا و پێرفیوم. پێویستە كە جووڵاندنی موس و تاشین بە ئاراستەی گەشەی مووەكان بێت نەك بە ئاساتەی پێچەوانە. بەكارهێنانی مەعجونی تاشین كە ماددەی ترشی گلایكۆلیك Glycolic acid بە بڕێكی كەم لەخۆبگرێت سوودی هەیە بۆ راماڵینی خانە مردووەكانی پێست و تاشینێكی نەرمتر.
Top