كام ڤیتامین هانی درێژبوونی باڵا دەدات؟

كام ڤیتامین هانی درێژبوونی باڵا دەدات؟
ئەگەرچی جینەكان رۆڵی سەرەكییان هەیە بۆ دیاركردنی درێژیی باڵا، بەڵام چەند ڤیتامینێك هاندەرەن بۆ تاودانی گەشەی باڵا، جا لە رێگەی خۆراك ،یان هەتا ئەگەر لە رێگەی دەنكی ڤیتامین بە چاودێریی دكتۆر وەربگیرێن. لێكۆڵینەوەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە بەكارهێنانی دەنكی ڤیتامین A لە منداڵدا بە چاودێری دكتۆر رۆڵی هەیە بۆ تاودانی تێكڕای گەشەی باڵا بەتایبەتی كە هاوكات بێت لەگەڵ بەكارهێنانی دەنكی كانزای ئاسن كە هەمان كاریگەری بەكارهێنانی دەرزی هۆرمۆنی گەشەی هەیە. خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ڤیتامین A بریتین لە: جگەر، شیر و بەرهەمەكانی، زەیتی جگەری نەهەنگ، گێزەر، پەتاتەی شیرین، سپێناغ، قەیسی وشككراو. ڤیتامین D یارمەتی گەشەی ئێسك و درێژبوونی باڵا دەدات، كەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی لاوازبوون و تەنكبوونی ئێسك، Osteoporosis كە ئەمەش دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی تێكڕای گەشە و درێژبوونی ئێسك واتە وەستانی درێژبوونی باڵا لە هەردوو رەگەزدا لە ساڵەكانی گەشەكردندا. تیشكی خۆر باشترین سەرچاوەیە بۆ دابینكردنی ڤیتامین D، هەروەها شیر، پەنیر، جگەر، هێلكە، ماسیی سالمۆن سەرچاوەی ترن بۆ ئەم ڤیتامینە.
Top